هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

  2021-01-20  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات، ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر رابگرن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەین ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک بەهۆی بارینی بەفر بۆ شۆفێریکردن شیاو نیە".

راشیگەیاند، داوا لەشۆفێران دەکەین ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و هاتووچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر رابگرن .



ڕیکلام