نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند مستەفا کازمی لە کۆبوەنەوەدایە لەسەر تەقینەوەکانی بەغدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان.
ڕاشیگەیاندوە کۆبونەوەکە لە بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و وەزیری ناوخۆش بەشدارن.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری کوژرا و بریندارەکانی تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەغدای ڕاگەیاند.
تەندروستی عێراق ئاشكرایکردوە لە تەقینەوەکاندا 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.
ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ دوو خۆ کوژی یەک لەدوای یەک لە گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا لە نزیک بازاڕێکی میلی قەرەباڵغ خۆیان تەقاندەوە.