سۆرانی  |  بادینی  |  English      

بەرپرسێكی پارتەكەی ئەردۆغان: جۆبایدن كوردە و ناوی بەهادین ئاغایە

  2021-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسێكی پارتەكەی ئەردۆغان رایدەگەیەنێت سەرۆكی نوێی ئەمریكا بە رەگەز كوردە و ناوی بەهادین ئاغایە و لە یەریڤانەوە چونەتە ئەمریكا.

ئۆرهان میرئۆغلو، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا لە پارتی داد و گەشەپێدان جێگری سەرۆكی هاندانی میدیای ئەو حزبە رایگەیاند: جۆ بایدن لە خێزانێكی كورد هاتووە بۆ ئەمریكا لە بنەرەتدا ئەو كوردە. 

ئۆرهان میرئۆغلوو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردەوە كە بایدن بە رەچەڵەك كوردە و رایگەیاندووە: هاوڕێیەكی كورد كە لەم دواییانەدا قسەم لەگەڵ كرد پێی وتم، هەرچەند زەحمەتە باوەڕ بەوە بكەین بەڵام ئەوە راستییە، بەڵام قورس نییە كە پێشبینی ئەوە بكەین". 

ئەو لەبارەی سەرۆكی نوێی ئەمریكاوە وتوشیەتی جۆ بایدن  "لە خێزانێكی كورد هاتووە كە لە یەریڤانەوە بۆ ئەمریكا رۆشتوون و لە بنەڕەتدا لە هۆزی بروكی بووە".

ئەو بەرپرسەی ئاكەپە ئەوەشی وتووە جۆ بایدن ناوە كوردیەكەی بەهادین ئاغایە، ئەوەشی بۆ رۆژنامەی حوریەت روونكردووەتەوە "لە ڕابردوودا بۆ ئۆباما وترا ئۆباما كۆتایی بە هەموو گرفتەكانی داهاتوو دێت لەبەر ئەوەی ئەو پەیوەندی لەگەڵ مسوڵمانەكان خۆشە، بەڵام گرفتەكان كەمنەبوونەوە، بەڵكو زیاتریش زیادی كردووە. ئێستاش رایگشتی هەیە بایدن لەسەر پرسی كورد هەنگاوی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێت". 

ئەو دەپرسێت "بۆچی ئەم خەڵكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 30 - 35 ملیۆن كەس هیوایەكی وەهایان بە بایدن هەیە؟ من بڵاومكردەوە بۆ ئەوەی بیری لێبكەینەوە نەك بۆ ئەوەی پێبكەنین ئەوە ئەو شتەیە كە نائومێدی بەرهەم دەهێنێت ئەمە بۆ هەموو كۆمەڵگاكان بەڵێ عێراق و ئێران و سوریا كێشەی كورد هەیە . لە توركیا كرانەوەی بەرچاو لەگەڵ ئەو هەنگاوی دیموكراتییانە لەو پرسەدا بەدیكراوە . كاتێك لە حەوشەی دواوەی خۆمان لە كورد دەپرسیت، هەموو كەسێكی خاوەن ویژدان دەڵێت توركیا نزیكترین وڵاتە بۆ چارەسەر". 

پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە جۆ بایدن بەرەچەڵەك كوردبێت، بەڵام سەرچاوە فەرمیەكان هیچ دەنگۆیەكی وایان پشتڕاست نەكردووەتەوە و رەتیدەكەنەوە.