وەزارەتی پەروەردە چەند بەشێكی وانەیەكی قۆناغی 12ی ئامادەیی راگرت

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم چەند دوو بەندی وانەیەكی بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لابرد و دەڵێت تەنها بۆ ئەم ساڵ ئەو دوو بەندە لابراوە.

بەگوێرەی فەرمانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری بەسەرەوەیە هەردوو بەندی (9) و (12)ی نێو وانەی كیمیای قۆناغی (12)ی ئامادەیی لابرد. 

بەگوێرەی فەرمانەكە لابردنی ئەو دوو بەندە لە وانەكەدا تەنها بۆ ئەمساڵ كاری پێدەكرێت و ئەو قوتابیانەش دەگریچتەوە كە بەشێوەی دەرەكی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن. 


ڕیکلام