سوپای تورکیا سنورەکانی زاخۆ بۆردوماندەکات

  2021-01-24  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنی سنورەکانی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و تاوەکو ئێستاش هێرشەکە بەردەوامە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە زاخۆ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی شەرانش و پەرەخی سەر بە ناحیەی دەرکار-یان لە قەزای زاخۆ بۆردومان کردووە.

لەوبارەیەشەوە، عەبدوڵا تەها دانیشتووی ناحیەی دەرکار بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی١ی٢٠٢١، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەشێوەیەکی چڕ دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی گوندەکانی شەرانش و پەرەخ.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو بوردومانە بەوردی نەزانراوە، لە ئێستاشدا فڕۆکەکانی چاودێری تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسورێنەوە و جاربەجاریش فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی ناوچەکە دەکەن.



ڕیکلام