لە ساڵێکدا زیاتر لە ملیۆنێک کرێکار بەریتانیان جێهێشتووە

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەگەڵ ئەوەی بۆ چەند دەیەیەکە گەیشتن بە بەریتانیا خەونی ملیۆنان کرێکاری ناوچە جیاجیاکانی جیهان بووە، بەڵام لە ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و لە یەک ساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکار شارەکەیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی سەنتەری جیاکاری بۆ سەرژمێری و ئابوری، ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی نیوان مانگی تەموزی ٢٠١٩ تا هەمان مانگی ٢٠٢٠، نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کرێکاری بیانی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە، ئەوەش ژمارەیەکە لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانییەوە وێنەی نەبووە، بەوشێوە بە کۆمەڵە کرێکار لە بەریتانیا بچێتە دەرەوە.

بەگوێرەی سەرژمێرییەکە بە تەنها شاری لەندەن ٧٠٠ هەزار کرێکاری لەدەستداوە، کە دەکاتە لە ٨%ی دانیشتوانی پایتەختی بەریتانیا، ئەو ڕاکردنە بە کۆمەڵەش بەهۆی کۆرۆنا و داخستنی کەرتە جیاجیاکانی ئابوری بۆ ماوەی چەند مانگێک و کاریگەریی گفتوگۆکانی برگزیت.

ئابورناسانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن کەرتی خزمەتگوزاری بەریتانیا کە لە ٧٢%ی ئابوری بەریتانیا پێکدەهێنێت، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، ئەویش بەهۆی بڕیاری دامەزراوە داراییەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی، دوای ئەوەی بارەگاکانی خۆیان لە لەندەنەوە گواستەوە بۆ فرانکفۆرت و پاریس ، چونکە سەرمایە ترسنۆکە و بە شوێنی ناوچەی ئارامدا دەگەڕێت.



ڕیکلام