کوردی  |  English            

کەرکوک.. جگە لەبەشە نەوتی سپی بڕێکی دیکەی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

  2021-01-25  | 
کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لە کەرکوک، جگە لە بەشە نەوتی سپی مانگانە، بڕێکی دیکەی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

ساڵانە بەنزیکبونەوەی وەرزی سەرماوسۆڵە لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان، بڕی 50 لیتر بەشە نەوتی سپی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی هەفتەیەکە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە، کۆمپانیای ناوبراو جیا لەبەشی مانگانەیان ،بڕێکی دیکەی نەوتی سپی بەسەر بەهاوڵاتیاندا دابەشدەکات.

محەمەد فایق تاڵەبانی بەڕێوبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی عێڕاق بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری نەوتی عێراق سەرجەم وێستگە حکومییەکانی شارەکە ئاگادارکراونەتەوە، کە جیا لەبەشە نەوتی مانگانە بڕیکی دیکەی نەوتی سپی کە 50 لیترە، بۆ هەر خانەوادەیەک بەبێ وەرگرتنی هیچ پسوڵە و کۆبۆنێک و بەنرخی 300 دینار بۆ هەر لیترێک بدرێتە هاوڵاتیان، ئەمەش وەک هاوکاریەک بۆ دانیشتوانی شارەکە کە ئەم هەنگاوە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاقیش دەگرێتەوە" .