دوو کارگەی چەوولم لەسنوری کەلار داخران

  2021-01-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی سەرپێچییەوە و لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکان گەرمیان دوو کارگەی چەوولم لە سنوری کەلار داخران.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت بەفەرمانی قایمقامی کەلار کارگەی چەوولمی(دلێر) لە بەرلوت بەهۆی سەرپێچییەوە داخرا.

هەروەها کارگەی چەوولمی (تازەدێ) بەسەرکرایەوە و دەرکەوت سەرپێچی ئەنجامداوە و زیانی گەیاندوە بە دوو دۆنم زەوی و ژمارەیەکی زۆر دار و دارستانی سروشتی سەر روباری سیروانی بڕیووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان ئەو کارگەیەش بە بڕی 4 ملیۆن و 150 هەزار دینار غەرامەکراوە و مۆڵەتی تازەکردنەوەشی ڕاگیراوە.

ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بەردەوامن لە چاودێریکردنی کاری کارگەکانی چەوولم و بەدواداچون بۆ سەرپێچیەکانیان دەکرێت، ھەروەھا بەپێی یاسا و رێنماییەکان سزا دەدرێن.



ڕیکلام