ڤیدیۆ.. سووتانی بزوێنەری فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەمریکا

  2021-02-21  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدارەی فڕۆکەوانی ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی (یوناتید ئیرلاینز) بزوێنەری لای ڕاستی دووچاری وەستان هاتووە لەئاسمان و دواتر ئاگری تێبەربووە و دۆخێکی تۆقێنەری بۆ سەرنشینەکان دروستکردووە.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە ماڵپەری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت بزوێنەری فڕۆکەکە ئاگری تێبەربووە و بەشێک لە پارچەکانی لێ بووەتەوە، گرتەیەکی دیکەدا دەردەکەوێت بەشێک لە پارچەکانی بزوێنەرەکە بەسەر ناوچە ئاوەدانییەکاندا دەکەوێتە خوارەوە.

بەو هۆیەشەوە پۆلیسی ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕێنمایی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەرکردووە، بە هیچ شێوەیەک لە پارچەکانی بزوینەرەکە نزیک نەبنەوە، بەڵام تا ئێستا راپۆرتی ورد لەسەر زیانی سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە ئاشکرا نەکراوە.

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای یوناتید ئێرلایەنز لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە هیچ کەسێک لەو ڕوداوەدا زیانی پێنەگەیشتووە و توانراوە فڕۆکەکە بەسەلامەتی لەسەر زەوی بنیشێنرێتەوە.

گەشتی فڕۆکەکە ٢٣١ سەرنشینی هەڵگرتبوو لەگەڵ ١٠ کەس لە تیمی فڕۆکەکە.



ڕیکلام