بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكانیان كرێكارەكانی كۆمپانیایەكی پاككردنەوە مانیانگرن

  2021-02-23  | 
 دیار حسێن
ماوەی پێنج مانگە موچەی كرێكارانی كۆمپانیایەكی پاككردنەوە نەدراوە بە هۆیەوە كرێكارانی كۆمپانیاكە مانگرتنیان لەكاركردن ڕاگەیاند و نوێنەری كۆمپانیاكەش دەڵێت هیچ وەڵامێكم دەستنەكەوتووە.

یەكێك لە كرێكارانی كۆمپانیایەكە كە مانیگرتووە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ماوەی پێنج مانگە موچەمان وەرنەگرتووە هەر كاتێك داوای موچەكانمان دەكەین دەڵێن سبەینی یان دووسبەی موچەكانتان پێدەدەین، بەڵام موچەكانمان هەر دوادەكەوێت .

ئەو كرێكارە وتیشی ''لەماوەی ئەم پێنج مانگە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكەش خۆمان لەسەر مەسروفی خۆمان چاكیان دەكەینەوە هەر بەهۆی تێكچوونی ئەو ئوتۆمبێلەی ئیشم پێكردووە موچەی چوار مانگیان لێبڕیم وتیان ئۆتۆمبێلەكەت تێكداوە .

نوێنەری كۆمپانیای وای دۆلفین ڕایگەیاند: من وەك نوێنەری كۆمپانیا چەندین جار چوومە كۆمپانیا، بەڵام هیچ وەڵامێكمان دەست ناكەوێت و تەنانەت ئێستا وڵامی پەیوەندیەكانیشمان نادەنەوە .

كۆمپانیای وای دۆلفین كۆمپانیایەكی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكە لە قەزای خەبات كار دەكات ماوەی پێنج مانگە موچەی كرێكارەكانی دابەش نەكردووە. 


ڕیکلام