سۆرانی  |  بادینی  |  English      

هونەرمەندی میسری یوسف شەعبان كۆچی دواییكرد

  2021-02-28  | 
قاهیرە
هونەرمەندی میسری یوسف شەعبان كۆچی دواییكرد
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ یەكشەممە یوسف شەعبان هونەرمەندی میسر لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر كۆچی دواییكرد.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی میسر، یوسف شەعبان دوای توشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكدا بووە.

یوسف شەعبان چەند ڕۆژێك بەر لە نەخۆشكەوتن و مردنی سەرقاڵی كاری وێنەگرتن بوو بۆ درامایەكی تەلەفیزیۆنی كە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزان نمایش بكرێت.

یوسف شەعبان لە ژیانی هونەریدا بەشداری لە 110 فیلم و 130 درامای تەلەفیزیۆنی و 50 شانۆگەری كردووە و یەكێكە لە هونەرمەندە بەناوبانگەكانی میسر.