تەندروستی عێراق لەبارەی فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕەکاندا رونکردنەوە دەدات

  2021-02-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکان پلانیان بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕی ڕەشدا داناوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزوێنیدا ڕایگەیاند ڤاکسینی کۆرۆنا بەپێی ئەو پلانەی تەندروستی دایناوە دابەشدەکرێت.

سەیف بەدر ڕاشیگەیاند ڤاکسینەکە یەکەمجار بەسەر ئەو گروپانەدا دابەشدەکرێت کە وەزارەتی تەندروستی دیاریکردوون وەک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و کەسانی بەساڵاچوو.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق رێنمایی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە وەرگرتنی ڤاکسین نابێتە جێگرەوەی خۆپاراستن و پێویستە هاوڵاتیان بەردەوامبن لە بەستنی ماسک و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بڕی 50 هەزار ڤاکسینی سینۆفارمی چینی کە بە دیاری لەلایەن چینەوە دراوە بە عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا.



ڕیکلام