وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەڕیمی کوردستان وادەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی بۆ ٨ی٣ی٢٠٢١ دواخست کە بڕیابوو لە ٦ی٣ی٢٠٢١دا ئەنجام بدرێن.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە کراوە، وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەڕیمی کوردستان رایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە دواخستنی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بۆ رۆژی دووشەممە ٨ی٣ی٢٠٢١.
لە نووسراوێکی
دیکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، ماوەی دەوامکردنی قوتابیان و خوێندکارانی
بەپێی وەرزەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 خستراوەتەڕوو.