شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  2021-03-02  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە ٣ی٣ی٢٠٢١، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم، لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاوازدا .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، ئەو شەپۆلەش تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.



ڕیکلام