بە وێنە.. فڵچەیەكی ددان شۆردن لە گەدەی كەسێك لە هەولێر دەرهێندرا

  2021-03-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری هەولێر كەسێك فڵچەیەكی ددان شۆردنی قوتداوە و لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆی دەرهێندرایەوە.

نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە "نەخۆشێك سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بەشی بینینی گەدەی كرد بەهۆی ئەوەی فڵچەی شوشتنی ددانی بە هەڵە قوتدابوو".

پەڕەی فەرمی نەخۆشخانەكە راشیگەیاند: لە لایەن پزیشكان و كارمەندانی بەشی بینینی گەدە بەسەركەوتووی لە گەدەی نەخۆشەكە دەرهێنرا لە ڕێگای ئامێری بینینی گەدە.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوكراوەتەوە نەخۆشەكە کەسێکی تەمەن گەورەیە،  ئەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بۆ چاودێریكردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكار دەهێندرا بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاردرا سەرجەم بەشەكانی نەخۆشخانەكە بكرێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا. 





ڕیکلام