خواردنگەی عومەری باڵ داخرا

  2021-03-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی بەكارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ كەباب و تكەی گۆشت قایمقامیەتی سلێمانی خواردنگەی عومەری باڵی داخست و رێكاری یاسایی لە دژ دەگیرێتەبەر.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەهۆی بەكارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ دروستكردنی كەباب و تكەی گۆشت و فرۆشتنی بە گۆشتی تازە "فرێش" خواردنگەی وەستا عومەری باڵ داخرا.
 
سەركی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند، گۆشتی تازە لە ڕوی زانستیەوە تەندروست ترە و بەهای خۆراكی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستوو، هەروەها لە ڕووی نرخەوە گۆشتی بەستوو زۆر هەرزانترە كە بە نرخی تازە فرۆشراوە. 

ئەوەشی روونكردەوە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی بڕیاردرا بە داخستن و گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەدژی ئەو خواردنگەیە. 


ڕیکلام