نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە قورسی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات

  2021-04-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشبینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربارەی دانوستانەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و گوتی، پێمان وایە دانوستانەکان ئاسان نابێت و قورسییەکی زۆر چاوەڕێمانە.

دانیشتنە نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری ڤیێنا دەستپێدەکات و تێیدا باس لە گەڕانەوەی واشنگتن و تاران دەکرێت بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کە ساڵی 2015 واژۆ کراوە

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا دوێنێ دوشەممە وتیشی، "قەبارەی ئەو قرسیانە بە کەم ناگرین کە دێنە رێگەمان، ئەمە تەنها سەرەتای دانوستانەکانە و چاوەڕێی ئەنجامی دەرحاڵ ناکەین، چونکە پێمان وایە گفتوگۆکان قورس دەبن."

رێکەوتنی ئەتۆمی  ئێران ساڵی 2015 لە ڤیێنا واژۆ کرا لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، کە دەکاتە چین و فەرەنسا و روسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و لە ئێستادا ئێران و ئەمریکا هەوڵی گەشتن بە رێکەوتن دەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ رەچاوکردنی دەقەکانی رێکەوتنەکە



ڕیکلام