دژە تیرۆری عێراق: 87 چەکداری داعشمان لە کەرکوک کوشت

  2021-04-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دژە تیرۆری عێراق کوشتنی 87 چەکداری داعش لە سەر چیای قەڕەچوغ لەڕۆژئاوای کەرکوک ڕادەگەیەنێت، سەرچاوەیەکی باڵاش بەژیانی وت هەڵمەتی لە ناوبردنی چەکدارانی داعش لە سنورەکە بەردەوام دەبێت.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى سەربازى مستەفا کازمى لە تیوتێکدا ڕایگەیاند، لە گەمارۆکەی سەر چێای قەرچوخ ١٢٠ ئەشکەوت وتونێلمان کردە ئامانج و ٢٧ چەکداری داعشمان کوشت.

وتیشی، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا تێبینی ئەوەمان کرد بەشێکی زۆر لەو چەکدارانە بەرەو زنجیرە چیاکانی حەمرین هەڵهاتوون، ئەمڕۆش لەئۆپڕاسیۆنێکی فراواندا توانیمان ٦٠ چکداری ئەو ڕێکخراوە بکوژین بەهەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکەی ئاسمانی عێڕاق.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە، ئۆپڕاسیۆن وهەڵمەتەکان دژە تیرۆر بەردەوامی دەبێت تا لەناودانی دواهەمین چەکداریان لەناوچەکە، ئەم ئۆپڕاسیۆنەی هێزە عێڕاقیەکان لەو سنورە لەکاتێکدایە لەچەن ڕۆژی ڕابردوو هەواڵگری کەرکوک لەنوسراوێکی نهێنیدا ئاماژەی بەپلانێکی نهێنی داعش کرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەی خۆکوژی لەسنوری پارێزگاکە.

ماوەی دوو ڕۆژە بازگەکانی شاریش توندتر کراونەتەوە ولەکاتژمێر ٩ی شەوەوە ڕێگە بەدەرچون وهاتنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی پارێزگاکە نادرێت.


ڕیکلام