ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە 30% موچەی فەرمانبەرانی زیاد کرد

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بڕیاریدا بەڕێژەی لە ٣٠%ی موچەی کارمەندەکانی خۆی زیاد بکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکایەتی هاوبەشەی ئەنجومەنی جیبەجێکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا، بە زیادکردنی ڕێژەی لە ٣٠%ی موچەی مانگانەی بۆ سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆربەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاز

بڕیارەکە لە ڕۆژی 1/4/2021 وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە بەگوێرەی گرێبەستی یاسایی لە دامەزراوەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جگە لە گرێبەستی پسپۆڕی.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمجار ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان موچەی بۆ کارمەندانی خۆی زیاد دەکات.



ڕیکلام