تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە گواستنەوەی پەتای نوێ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ

  2021-04-14  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات بە هەموو دەوڵەتانی جیهان، قەدەغەی فرۆشتنی ئاژەڵە شیردەرە کێوییە زیندووەکان بکەن لە بازارەکانی خۆراک فرۆشتن یان نزیک لێیان، چونکە ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییە گوێزراوەکانیان هەیە بۆ مرۆڤ.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەریەکە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایانکردووە، ئاژەڵەکان بە تایبەت کێوییەکان سەرچاوەی زیاتر لە ٧٠ نەخۆشی گوێزراوەن کە لە مرۆڤدا تەشەنە دەکەن.

ئەو دوو ڕێکخراوە لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیانە بەوەشکردووە، زۆربەی نەخۆشییەکانیش سەرچاوەکانیان ڤایرۆسی نوێیە.

پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەش دەکەن، گواستنەوی ڤایرۆی کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، لە و پێشبینیانەیە کە تا ئیستاش پزیشکەکان بەدوای سەرچاوەی ڤایرۆسەکەون، بە تایبەت پێشبنییەکان بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مرۆڤ، وایە کە لە شەمشەمەکوێرەوە گوێزرابێتەوە، دوای ئەوەی لە چەند بازاڕێکی چین وەک خۆراک یان دەرمان فرۆشراوە و بەکارهێنراوە.

لە بە یاننامەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیدا زیاتر ڕۆشنایی خراوەتە سەر گواستنەوەی راستەوخۆی نەخۆشییە گوێزراوەکان، بە تایبەت لەو کەسانەوە کە زۆرتر مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و شلەمەنییەکانی جەستەی ئاژەڵەکاندا دەکەن، چونکە ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشیەکانیان زیاترە.

 



ڕیکلام