وەزارەتی ناوخۆ: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لەڕێگەی درۆنی تی ئێن تیکراو ئەنجامدراوە

  2021-04-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە هێرشەکە بەڕێگەی درۆنی TNTکراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە. خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە   .



ڕیکلام