لاهور شێخ جەنگی: هەڵبژاردنی داهاتوو بناغەیەکی بەهێزە بۆ داهاتووی عێراق و هەرێم

  2021-05-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی، لە میانی پێشوازیکردن لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆیانکردووە، دەربارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەو ڕووەوە ئاماژەیان کردووە بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆككۆمار کرد بۆ كاركردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێ.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی د.بەرهەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی كێشەكان بە شێوەیەكی ژیرانە كە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ‌ بە هەموو پێكهاتەكانیەوە.

دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، کە جەختیانکردووەتەوە لەوەی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەو ڕووەشەوە جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکەوە باسیان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بە هەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.



ڕیکلام