پڕۆژەی پەیکەرێك بۆ مەلیك مەحمود لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی

  2021-05-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شوان کەمال

ماوەیەکی زۆر لە خەیاڵی ئەوەدا بووم کارێك بۆ بەردەرکی سەرا دروست بکەم،  ساڵی ٢٠١١ پێشانگەیەکم کردەوە لە سلێمانی و هەولێر دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەرای زۆرێك شارەزایان لە مێژوی هونەری کوردی پێشانگەی لەم جۆرە نەکراوەتەوە، لەبەر جۆری پێشانگەکە و زۆری بەکارهێنانی کەرەستە، وەك بڕۆنز و ئەلەمینیۆم و ئاسن، دوایی لەبەر گرنگی میدیاکان و زۆری میوان و بینەر.

دوای ئەم پێشانگەیەم کەسانی تریش ویستیان دووبارەی بکەنەوە! لەو کاتە بیرۆکەی ئەو پەیکەرەم هاتە سەر، لەگەڵ لێپرسراووکەسانی سەر بە دەستەڵاتیش قسەم کرد پێیان باشبوو، پشتگیریان کردم، کە گەرامەوە ئەڵمانیا دەستم بە دراسەی کرد، ماوەی ساڵێك خەریکی بوم، ماکێتێکم دروستکرد(پەیکەرەکە بە بچووکی) دەرخستە و نەخشە و پلانم بۆ داڕشت
.

پەیکەرەکە لە برۆنز دامڕشت، پێچامەوە لەناو سنوقی تەختە، ساڵی ٢٠١٣ بە پۆست لە ئەڵمانیاوە ناردمەوە بۆ بەرپرسێکی گەوەری ئەوکاتە تاکو لەگەڵ شارەوانی سلێمانی باسی بکەن و بزانیین چۆن دەست بەکارەکە بکەین.

ئیتر هیچ وەڵامێکم نەدراوەتەوە تاکو ئێستاش، دوای چەند ساڵێك ئەو پەیکەرەی ناو سەرام بینی بە حساب پەیکەری کەسایەتیەکەیە، بەڵام زۆر لەو پەیکەرەی من ئەچێت بێجگە لە لایەنی هونەری و تەکنیکی، چونکە ئەوەی من بێجگە لە ئاست بەرزی پەیکەرەکە لە ئەڵمانیا دروستم ئەکرد، بە کوالیتی ئەڵمانی.

لەبەر سەرقاڵی خۆم و بێهیوابون و ساردبونەوەم لە دروستکردنی پرۆژەی هونەری لە کوردوستان، وازم لەم پرۆژەیە هێنا و باسم لێوە نەکردووە، بەڵام بۆ مێژو گرنگە هەندێ جار تۆماری شتەکان بکرێت.



ڕیکلام