مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کراوە.
ناوبراو تووشبوونى خۆى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ (تۆڕى هەواڵى ژیان) پشتڕاستکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، دوێنێ سێشەممە پشکنینەکەی لەبەغدا گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە تووشى کۆرۆنا بووە.
وتیشى، ئێستا لەماڵەوە خۆى کەرنتین کردووە وچارەسەر وەردەگرێت.