لاهور شێخ جەنگی و عەلی قەرەداغی جەختیانکردەوە لە بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانە

  2021-05-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و د. عەلی قەرەداغی گفتوگۆیان کرد دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکان و جەختیانکردەوە، دۆخەکە پێویستی بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانە هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لاهور شیخ جەنگی هاوسەری یەکێتی پێشوازیکرد لە پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و وەفدێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە کوردستان.

لە دیدارێکدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانەیانەیان دووپاتکردەوە، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان.

هەردوولا جەختیانکردەوە لە دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارهێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن. پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانشی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکات و بنەمای هاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت. س

لە کۆتایی دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی تایشی هەوڵ و كار و چالاكییه‌ بەردەوامەکانی پڕۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی  كرد بۆ داکۆکیکردن له‌ داوا ڕه‌واكانی گەلەی کوردستان له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی جیهانیی ئیسلامیدا .



ڕیکلام