سۆرانی  |  بادینی  |  English      

بەمشێوەیە وێنەکانت بپارێزە لە کاتی ونبوونی مۆبایلەکەتدا؟

  2021-05-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی سکای نیوز ، خزمەتگوزارییەکی ئایفۆنی خستووەتە ڕوو بۆ زیاتر پارێزگاری لە وێنە و نامەکان لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایلەکەدا .

کۆمپانیای ئایفۆن خزمەتگوزارییەکی هەیە کە لەوانەیە زۆرینە نەیزانن کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتێکی سکانی هەموو زانیاری و داتاکان دەکات  ئەگەر بۆ زیاتر لە دە جار ژمارەی نهێنییەکە هەڵە تۆمار بکرێت .

ئەم خزمەتگوزارییە سوودی زۆرە  لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایل تا وێنە و نامەکان پارێزراو بن .

لە کاتی تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی بە هەڵە بۆ ماوەی پێنج جار بە شێوەیەکی کاتی مۆبایلەکە دادەخرێت بۆ ماوەی خولەکێک دواتر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت ئەگەر دە جار بە هەڵە ژمارەکە تۆمار بکرێت لەم کاتەدا تەنها دەکرێت سوود لە خزمەتگوزاری تەلەفۆنی بەپەلە وەربگیرێت .

بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری ئایفۆن بۆ پارێزگاری ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە .

Settings دواتر  Touch ID & Passcode لەم کاتەدا دوای تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی  Erase Data چالاک دەکەیت کە پاش تۆمارکردنی دە جار ژمارەی نهێنی بە هەڵە داتای مۆبایلەکەت دەسڕێتەوە .