چەند تابلۆیەکی سوریالی.. سوریالیزم چییە؟ سوریالیزمەکان کێن؟

  2021-05-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەپۆلی سوریالیزم لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا ھاتە ئاراوە، کە لە هەریەک لە بوارەکانی ئەدەب و هونەردا کاریگەریی دروست کرد و پێشەنگەکانی ئەم ڕەوتە ھەوڵیان دا کە ھۆشی بێئاگایی بخەنە ژێر خۆیانەوە، بۆ ئەوەی لە دەریای بێ پایانەوە ئەو گەنجینەیە کە لەوێ شاردراوە بە دەستی بهێننەوە و ڕێبازەکەی خۆیانی پێ بەتوانا و بەھێز بکەن، لە ئەنجامیشدا ببن بە سەرقافڵەی کاروانی ئەدەب و ھونەری پاشەڕۆژ .

مەبەستی سەرەکی سوریالیزمەکان بۆ ڕێڕەوێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی لەو ڕێڕەوە جەڵەوگیری ژیری و ھۆشی ئادەمیزاد، بەرەو کامەرانی و ئاسوودەیی ژیان، بۆیە پێش ھەموو شتێک ھاتن دەستیان دایە تێکدان و ڕووخاندنی لۆژیک و ڕێبەرەکانی کۆمەڵ، گرنگترین ھۆکار ئەو ڕوخاندن و بنیاتنانەوەیان شۆڕ بوونەوە بوو ناخی دەروون و بەدەم چوون و فریاکەوتنی ھاوار و نوزە و وڕێنەی ئەو حەز و ئارەزووانە بوو کە لەوێدا پلیشابوونەوە لە کاتێکدا شۆڕ دەبوونەوە سانسۆری ھۆشی ئاگایی و ویژدان لە ھەدەر چوایە، یان خەفە بوایە.



ڕیکلام