پەیەدە: ماوەى هەفتەیەکە سێ ئەنداممان لە هەولێر دەستگیرکراون

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەى هەفتەیەکە سێ ئەندامیان لە هەولێر دەستگیرکراون، دەڵێن" گەیشتۆتە ئاستێکی واها کە لە ژیانی ئەوان بە گومانین . "

 نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاندووە، "لە ١٠ حوزەیران نوێنەری بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە شاری هەولێر جێهان حەسەن و دوو ئەندامی پەیوەندیەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) مەستەفا خەلیل و مەستەفا عەزیز لە فرۆکەخانەی هەولێر لە کاتی پێشوازیکردنی لە مێوان، لە لایەن ئاسایشی فرۆکەخانەوە دەستگیرکراوان ڕادەستی ئاسایشی گشتیان کردون، لەو ڕۆژەوە تا ئیستا کە بۆتە هەفتەیەک هیچ زانیاریەک دەربارەی ئەوان نەزانراوە هێچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ ئێمە درووست نەبوە، گەیشتۆتە ئاستێکی واها کە لە ژیانی ئەوان بە گوومانین . "

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لە قۆناغێکی وا هەستیار و مەترسیدار و گرنگ کە گەلەکەمان پێدا تێپەر دەبێت، کرادری بەم شێوازە کە دەبێتە هۆی ئاستەنگ کردنی خەباتی دیبلۆماتیک و سیاسی، هەروەها دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەرتەسکردنەوەی دەسکەوتەکانی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان . "

ڕاشیگەیاندووە، " ئەو کارانە بە هیچ شێوازێک ناکەونە خزمەتی یەکریزی کورد هەڵوێستی نەتەوەی. بە پێچەوانەوە دەکەوێتە خزمەتی پیلانگێری نەیارانی کورد، بە تایبەتی دەوڵەتی تورک  کە بە هەموو ڕێبازێک هەوڵ دەدات داگیرکاری خۆی لەسەر خاکی کوردستان فراوان بکات . "

لە کۆتایشدا ئەوەی تێدا هاتووە " لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ئەو تاوانەی لەبەرامبەر ئێمە و هەڤاڵانی ئێمەی سیاسی شەرمەزار دەکەین و لە پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارین هەرچی زووە نوێنەرانی ئێمە سەربەست بکرێن. هەروەها بانگەواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە بەرامابەر ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن. هێوا دەرین بە ئەرک و بەرپرسیارەتی نیشمانی خۆیان هەستن".

 



ڕیکلام