ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

  2021-06-19  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدولناسر هیمەتی کاندیدی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران، دانی نا بە شکستی خۆیدا و ئەمڕۆ شەممە پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی ڕکابەری کرد، کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا موحسین رەزائی، یەکێکی دیکە لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دانی نا بە شکستی خۆیدا و بە هەمان شێوە پیرۆزبایی لە رەئیسی کرد.

لە لایەکی ترەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکی هەڵبژێردراو ناسراوە و پیرۆزبایی لێ دەکات، دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ڕادەیەندرێت.

هاوکات ڕۆحانی سوپای گەلی ئێرانی کرد لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران لەم قۆناغە مێژووییەدا، وەک ئەو ئاماژەی پێکردووە.

هەرچەند تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی فەرمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام میدیاکان ئاماژە دەکەن بەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی گەورەی بە دەستهێناوە.




ڕیکلام