بەڕێوبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سلێمانی: لە دوو چالاكیدا 24 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەركردنی 24 كیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند"كە لەناو كەرەستەی مەكینەی خەیاتی و كەرەستەی ئۆتۆمبێلدا شاردرابونەوە و بڕیاربووە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپی بكرێت".

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"24 كیلۆ حەشیش هێرۆیین و تلیاك لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستی بەسەرداگیراوە".

جەلال مینە بەگ راشیگەیاند"ئەو ماددانە سەرجەمیان شاراونەتەوە و هاتووە بۆ ئەوەی لێرەوە بەڕێبكرێت بۆ وڵاتانی دیكە، دوای زانیاری كۆكردنەوە كە وەك هاتنی مەكینەی خەیاتی و كەرەسەی دیكە تواندرا دەستی بەسەردا بگیرێت و بە ئامێری دڕێڵ هەڵوەشێندران و دەركەوت 18 كیلۆ لەو ماددانەی تێدا بوو لە رۆژی یەك شەممە دا بووە".

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سلێمانی وتیشی"لە رۆژی 11ی حوزەیراندا سَی كیلۆی دیكەش كە ماددەی شیشتە دەستی بەسەرداگیراوە، پێشتریش لە شتی جیاوازدا دەستمان بەسەر ئەو ماددانەدا گرتووە".

جەلال مینە بەگ وتیشی"بەداخەوە ئێمە خەریكە دەبینە ناوچەی ترانزێتی ئەو ماددانە لە هەولێریش لەم ماددانە دەستی بەسەرداگیراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 180 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ئەو ماددانە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون".

راشیگەیاند"ئەم ماددانە زۆرن و لەوە زیاترە لە هەرێمی كوردستاندا ساغ بكرێنەوە بەڵكو زۆرتر بۆ ئەوەیە لێرەوە بۆ شوێنی دیكە رەوانە بكرێن و زۆرتریش بەرەو وڵاتانی ئەوروپی دەڕوات، بەڵام ئامادە نەبوو ناوی وڵاتەكان بڵاوبكاتەوە".

ئەو وتیشی"جاران بەكارهێنەر زۆرتر بوو ماددەكە كەمتر بوو، ئێستا پێچەوانە بووەتەوە بازرگانیكردن زۆرتر بووە، بازرگانەكانیش زۆرجار چەكیان پێیە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە روبەڕوی هێزەكانمان ببنەوە".

ئەو بەڕێوەبەرەی ئاسایش لە سلێمانی داوایكرد"حكومەت پەیوەندی دروست بكات لەگەڵ وڵاتان و نوێنەرایەتی حكومەتەكان بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لەبەر ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا ئەوە نیە".

بۆ وێنەکان بڕوانە لە کۆمێنتەکان


ڕیکلام