ڕوسیا: چەند وێستگەیەکی ئەتۆمی بواری ئاشتی بۆ عێراق بنیات دەنێین

  2021-06-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەلیکسی لیخاتشۆف سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕوسیا (ڕوس ئەتۆم) ڕایگەیاند، لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدا بۆ بنیاتنانی چەند وێستگەیەکی ئەتۆمی بە تەکنیکی ڕوسیا لە عێراقدا.

لیخاتشۆف بە ئاژانسی نۆڤۆستی روسی ڕایگەیاند، روس ئەتۆم ئیمزای لەسەر چەند ڕێککەوتننامەیەکی کردووە لەگەڵ بەغدا، سەبارەت بە هاریکاری لە بواری وزەی ئەتۆمیدا بۆ بواری ئاشتی.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایانکردووە، دامەزراوەی روس ئەتۆم تاوتوێی بنیاتنانی وێستگەی ئەتۆمی کەهرۆئەتۆمی دەگات لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوار چێوەی گفتوگۆکان لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، تاوتوێی خستەی کارکردن و هاریکاری کراوە لە بواری وزەی ئەتۆمدا، بە تایبەت لەو بوارانەی کە تایبەت بە کەرتی وزە و وزەی ئەتۆمی بۆ بواری ئاشتی.

لە بەرامبەریشدا کەمال حسین لەتیف سەرۆکی دەستەی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکەوەرەکان ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ دامەزراوەی ڕوس ئەتۆمی ڕوسیا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، وڵاتەکەی لە گفتوگۆی هاوشێوەدایە لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەیش.

ئەو لێپرسراوە عێراقییە ئاشکرایکرد، بنیاتنانی ٨ وێستگەی ئەتۆمی ژمارەیە کۆتایی نابێت، چونکەن بە هەموویان بڕی ٨ هەزار میگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن، ئەوەش پێداویستی ئێستای کارەبای عێراق پردەکاتەوە تا ساڵی ٢٠٣٠.

لە بەرامبەریشدا لێپرسراوانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرایانکرد، لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا، بە نیازی بنیاتنانی ٨ وێستگەی ئەتۆمی کارۆئەتۆمین بە بودجەی ٤ ملیار دۆلار.

ئامانج لەو هەنگاوەش چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبایە لە وڵاتدا، کە ساڵانە لە وەرزی هاویندا عێراق پێوەی گیرۆدە دەبێت.



ڕیکلام