سۆرانی  |  بادینی  |  English      

نرخى نەوت زیاتر دابەزی

  2021-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا بەرگری لە بەرزبوونەوەی خۆی کردووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٧٣ دۆلار و 45 سەنت مامەڵە پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە72  دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەو دیوە، بەشێوەیەک ماوەی سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.

جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.