لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، رایگەیاند، لە بەرواری 1/6 تا 1/7/2020 لیژنەكان پێنج هەزار و (686) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردووە و پشكنینیان بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانە ئەنجامداوە كە هاوڵاتیان رۆژانە بەكاری دەهێنن.
ئەوەشیروونكردووەتەوە لەومانگەدا لیژنەكان لە (352) شوێن سەرپێچییان تۆماركردووە، هەروەها (360) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكارەكانی خۆپارێزی بن، بەپێچەوانەوە شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاندووە سێ شوێنیشیان روبەڕوی دادگا كردووەتەوە، بڕی (40) تۆن و (355) كیلۆگرام كاڵاوشمەكی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی لەناوبردووە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (9) ملیۆن و 400 هەزار دینار.
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مەرج ورێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنەكە دادەخرێت و بەهۆی بەردەوامبونیشی لەسەرپێچی شوێنەكە روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.