لێکۆڵەران بۆ یەکەم جار لە ژەهری مار بۆ بەرهەمهێنانی لەزگەی خوێنبڕ کەڵکیان وەرگرتووە کە لە کاتی نەشتەرگەریدا دەتوانێت لە ماوەی چەند چرکە خوێنبەربوونەکە ڕابگرێت .
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، لە نیوئەتڵەس، ڕاگیرانی خوێن بەربوون لە کاتی نەشتەرگەری و برینە قووڵەکاندا دەتوانێت ژیانی کەسەکان ڕزگار بکات. تا ئێستاش ڕێگای جیاوازی بۆ تاقی کراوەتەوە بەڵام ئێستا ژەهری ماریان بۆ بەرهەمهێنانی لەزگە بەکارهێناوە کە لە چەند چرکەدا خوێنەکە رادەگرێت .
لێکۆڵەران بۆ بەرهەمهێنانی لەزگەی نەشتەرگەری جۆرێک مادە زیاد دەکەن بۆ ژەهر مار و هەر ئەوەش دەبێتە لەزگەیەک بۆ ڕاگرتنی خوێن بەربوونەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەندین بوار تەندروستى دیکە ژەهری مار بە کاردەهێندرێت و هەر چەند ئەگەر ئەو ژەهرە ڕاستەوخۆ بچێتە خوێنی مرۆڤ دەیکوژێت.