فیفا دەیەوێت ٤ گۆڕانکاری نوێ لە تۆپی پێدا ئەنجام بدات

  2021-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەکێتی تۆپی پێی جیھـــانی (فیفا) دەیەوێت چوار گۆڕانکاری نوێ لە تۆپی پێدا ئەمجام بدات ، یەکێتییەکە بڕیاری داوە پاڵەوانێتییەک بەبەشداری یانەکانی ئایندھۆڤن، ئالکەمار، لایپزیگ و کلوب بروج ڕێک بخات بۆ ئەوەی گۆڕانکارییە نوێیەکان بخرێنە ژێر تاقیکردنەوە. یاساکان بریتین لە :


یەکەم: کەمکردنەوەی ماوەی دوو نیوەی یاریی لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٣٠ خولەک. 

دووەم: گۆڕانکاری بێ سنووری یاریزانان لەیارییەکدا بەم واتایەی تیپێک بۆی ھەبێت تێکڕای یەدەگەکانی خۆی بەشێوەی گۆڕانکاری بخاتە ناو یارییەوە. 

سێیەم: ھەڵدانی لاکان ( ئاوت ) بەپێ بێت نەک بەدەست. 

چوارەم: ڕاگرتنی یاریزانێک بۆ ماوەی ٥ خولەک کاتێک لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەرد وەردەگرێت.


ڕیکلام