ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لۆنێل مێسی ئەرجێنتین و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێشەنگی خۆی دەستنیشان دەکات لە یاری تۆپی پێدا .
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کێ بەپێشەنگی خۆت دەزانیت لە تۆپی پێدا مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یاریزان و ئەستێرەی زۆر گەورە هـــەن لە تۆپی پێدا بەڵام ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنجی من رۆناڵدۆی بەرازیل بوو چوونکە ناوبراو توانایەکی زۆر نا سروشتی هـــەبوو لە بڕین و جوڵەی نێو یاریگادا بەراستی رۆناڵدۆ لەهـــەندێک شوێنەوە گۆڵی تۆمار دەکات کەس پێشبینی نە دەکرد ئەو هـــەمیشە جیاوازی دروست دەکرد بۆیە من بە پێشەنگی خۆمی دەزانم لە تۆپی پێدا .