شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا چوار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای ماردین لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە برینداربوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆش چوار کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکە دەستگیرکران
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاری ماردین، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی مێردین دەستگیرکران.
شەوی رابردوو لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین لە باکووری کوردستان، هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.