تیکتی فڕۆکە بە خۆڕایی دەدرێتە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق

  2023-01-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەک خەڵاتکردن و پاداشکردنیان لە بەرامبەر بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی کەنداو ٢٥، پێنج تیکتی فڕۆکە بە خۆڕایی دەدرێتە یاریزانان و دەستەی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

 
لەو بارەیەوە کەریم کازم حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، وەزیری گواستنەوەی عێراق داوای لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە کردووە ٥ تیکتی گەشتکردن بە خۆڕایی بۆ ماوەی ٦ مانگ بدرێتە یاریزانان و دەستەی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق. 
 
 ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر رێنمایی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەبەخشرێت. 
 
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، ئەو هەنگاوەی وەزیری دەرەوەی عێراق وەک خەڵاتێکە بۆ ئەو بردنەوەیەی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی کەنداو لە بەسرە بەدەستیھێنا. 
 


ڕیکلام