ژمارەیەک بەڵێندەری دروستکردنی باڵەخانەکان لە تورکیا دەستگیرکران

  2023-02-12  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای روداوی بومەلەرزەکەی تورکیان، پۆلیسی ئەو ولاتە ١٢ کەس لەسەر رووخانی باڵەخانەکان دەستگیردەکات. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی بوومەلەرزەی ٦ـی شوباتەوە ھەزاران باڵەخانە لە باکووری کوردستان و تورکیا رووخان.

 میدیای نێوخۆی تورکیا بڵاویانکردەوە، پۆلیسی تورکیا ١٢ کەسیان دەستگیرکردوە کە بەڵیندەری بەشێک لە باڵەخانە رووخاوەکان بوون بەهۆی بوومەلەرزەکەوە

 ئاماژە بەوەشدراوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، بەڵێندەری دروستکردنی باڵەخانەیە لە دیلۆکی باکوری کوردستان لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراوە.

پێشتر،  فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند کە بەهۆی کەموکوڕی لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١١٣ کەس دەرکراوە. 
 
وەزارەتی دادی تورکیاش فەرمانی بە دادوەران کردووە بۆ ئەوەی لە ١٠ پارێزگا "نووسینگەی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بوومەلەرزە" بکەنەوە.