لە چەمچەماڵ ئافرەتێک بە فیشەک کوژرا

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، لە گوندێكی سنووری چەمچەماڵ، ئافرەتێك بە فیشەک كوژرا، بەبێ ئەوەى هۆکارى کوشتنەکەى زاندرابێت.

تەندروستى چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ، تەرمی ژنێكی تەمەن 53 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو دوای لێكۆڵینەوە تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی چەمچەماڵ كرا .

 لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە،  ئەو ئافرەتە کوژراوە جەستەی ئاسەواری پێنج بۆ هەشت فیشەکى پێوە دیاربوو، بەڵام تائێستاهۆکارى کوشتنەکەى نەزاندراوە.

ئەو ئافرەتە دانیشتوی گوندی خرێحانی ناحیەی قادر كەرەمە و لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە.



ڕیکلام