بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه رێكاری دانانی دینار له هه‌ژماری بانكی گه‌شتیاران ده‌ستپێده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌شتیار له ژماره‌یه‌ك له لقه‌كانی بانكه‌كه دینار داده‌نێت له ده‌روازه‌ی بانكی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پاره‌كه‌ی به دۆلار رابكێشێته‌وه.
بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند لقێكی سه‌ر به بانكی رافیده‌ین تایبه‌ت كراون به رێكاری دانانی دینار له سه‌كۆی ئه‌لكترۆنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گه‌شتیار ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و رێكاره‌وه دیناری عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی دابنێت و له ده‌روازه‌ی بانكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پاره‌كه‌ی به دۆلار رابكێشێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و لقانه‌ی بانكی رافیده‌ین كه ئه‌م رێكاره‌ی تێیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بریتین له لقه‌كانی (شه‌قامی فه‌له‌ستین و گۆڕه‌پانی فرده‌وس و مه‌شته‌ل و گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران و موحیت و رافعی و مه‌عریفه).