هاوڵاتییەک لەکاتی چوونی بۆ سەیران گیانی لەدەستدا

  2023-03-03  | 
دۆسیە:  کۆیە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، دوای گیرخواردنی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر شاخی ئاوەگرد، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەگری شارستانی كۆیە بڵاویكردووەتەوە "دوای ئاگادار كردنەوەمان لە رووداوێكی گیر خواردنی هاوڵاتییەك بە ناوی عبدالرزاق یاسین فتاح دانیشتوی هەولێر لە چیای ئاوەگرد كە بۆ سەیران هاتبوون راستەوخۆ تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە رۆیشتن بۆ شوێنی رووداوەكە بۆ رزگاركردنی".

باسی لەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی ناتەواوی باری تەندروستی و هەبوونی نەخۆشی دڵ و شەكرە و پەستانی خوێن و بڕینی ماوەی دوو سەعات زیاتر رێگایەكی سەخت باری تەندروستی تێكچوەو دواتر بە فڕۆكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هاوڵاتییەكە رزگار كراو گەیاندرایە نەخۆشخانە بەڵام بەداخەوە دوای هەوڵدانێكی زۆری پزیشكانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر گیانی لەدەستدا.


ڕیکلام