ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانە قورسەکانی تورکیا لەبارەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانی کۆبووەوە، کە تێیدا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بەوەش ماوەی زیندانیکردنی بە کۆی گشتی دەبێتە 42 ساڵ.
هەروەها، لە دانیشتنەکەدا دادگاکە سزای 19 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەپاند، بەوەش کۆی ماوەی زیندانیکردنی دەبێتە 30 ساڵ.
هەر لەو دانیشتنەدا، ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی مێردین بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا.