بۆ نەورۆزی ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێک لە کەرکوک بەڕێوەناچێت

  2023-03-15  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا هیچ ئاهەنگێک لەرۆژی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت

جەنگی عزەدین، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی راگەیاند، بەئامانجی یەکگرتوویی لەبەڕێوەچوونی بۆنە نەتەوەییەکانی مانگی ئادار لە شاری کەرکوک نوێنەری 13 حیزب و لایەنە سیاسیەکان لەئاستی بەرپرسی پەیوەندییەکان لەبارەگای حیزبی شوعی لە کەرکوک کۆبوونەوە، بەکۆی دەنگ ئەو لایەنە کوردیانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون بڕیاردرا هیچ ئاهەنگێک لەرۆژی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت وەک رێزێک بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا قسە لەسەر ئەوەکراوە ئێوارەی رۆژی 20ی مانگ تەنها ئاگر لەسەر قەڵا دەکریتەوە، پەیامی هاوبەشی ئەو حیزب ولایەنانە دەخوێندرێتەوە.




ڕیکلام