دەزگایی میدیای کوردسات: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکەمانیان دەستگیرکردوە

  2023-04-08  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای میدییای کوردسات رایگەیاند، لەکاتی روماڵکردنی کارێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری لە هەولێر، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بەبێ هیچ بیانوو و هۆکارێک و بەبێ فەرمانی دادوەر، سیروان حسێن پەیامنێری کوردسات نیوز و فەرمان عەبدولقادر وێنەگریان دەستگیرکرد، ئەوەش لەماوەی هەفتەیەکدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی کوردسات نیوز دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: دەزگای میدیایی کوردسات سەرەڕای  ئیدانە کردنی ئەو کارەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر، دوپاتیشیدەکاتەوە هەمیشە پابەندی بنەماکانی کار و ئیتیکی رۆژنامەوانی بووە و هیچ کاتێک کارێکی نەکردووە لە هیچ روویەکەوە زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووبێت ئەمە جگە لەوەی هەمیشە دەنگی سەرجەم لایەنەکان بووە بە بێ جیاوازی چونکە دەزگای میدیایی کوردسات هەمیشە باوەڕی تەواوی بە پرەنسیپەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستنی بنەما نیشتیمانییەکان هەیە.

دەشڵێت: لێرەشەوە داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ و هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کەخۆیان بە پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەزانن، رێگری لەو جۆرە کارانە بکەن و نەهێڵن دووبارە ببێتەوە


ڕیکلام