دوای جەژن بەهای 100$ دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار

  2023-04-21  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەخاتەڕوو دەڵێت، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لە نرخی فەرمی نزیکببێتەوە کە بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دینار

مەزھەر محەمەد ساڵح ـ ڕاوێژکاری ئابوری محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا،  لەماوەیەکی زۆر کەمدا لە نرخی فەرمی نزیکببێتەوە کە بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دینار.

دەشڵێت، پێشبینیدەکەین بەماوەیەکی زۆر کەم بەهای دۆلار لەبازاڕەکاندا، لەگەڵ بەردەوامی گواستنەوەی دەرەکی لە نرخە فەرمییەکەی نزیکببێتەوە، بەتایبەتی کە هەمو بانکە ئەهلییەکان خۆیان پابەند کردوە بە رێکارەکانی حکومەت بۆ گواستنەوەی پارە بەپێی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی .


ڕیکلام