دەزگای ئاسایشی هەرێم: تەقەکەرەکەی کۆیە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ چوار کەسەکەی کوشتوە

  2023-05-17  | 
دۆسیە:  کۆیە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر رووداوەکەی کۆیە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی دەمەقاڵێ روویداوە و بکوژەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر کوژرانی خێزانێک لە کۆیە لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات ، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێ ی دەکوژێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.


ڕیکلام