لە هەولێر بڕیارى نوێ لەبارەى رێکارەکانى خۆپارێزى دەردەکرێت

  2020-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژى ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ‌ لەبارەی رێکارە خۆپارێزییەکان دەردەکەن.

هێمن قادر وتەبێژى ژووری ئۆپەراسیۆنەكان و جێگری پارێزگاری هەولێر بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ژوورىئۆپەراسیۆنەکانى شارەکە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکەن و ‌و پلانی داهاتووش گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.

وتیشى، تائێستا مەترسى کۆرۆنا بوونى هەیە، بەڵام چاوەڕوانناکرێت جارێکى دیکە قەدەخەی تەواوەتی هاتووچۆ رابگەیەندرێت.



ڕیکلام