رۆژنامەی (القدس العربی) بڵاویكردەوە، بههۆی دواكهوتنی مووچهكانیانهوه مانگرتن و بایكۆتی دهوام له سنووری پارێزگای سلێمانی و قهزاو ناحیهو ئیداره سهربهخۆكان فراوانتر دهبێت و مووچەخۆران داوا دەكەن مووچەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی ناوەندو كێشەی دواكەوتنی موچەكانیان چارەسەر بكرێت.
ئهمڕۆ دووشهممه 31ی تهمموزی 2023، رۆژنامەی (القدس العربی) بڵاویكردۆتەوە، نوێنەری دەستەی بەرگریكاران لەمامۆستایان و فەرمانبەران لەبەیاننامەیەكدا، كە لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق خوێندەیەوە, داوای لەسەرۆكی حكومەتی عێراق و پەرلەمانتارانی كورد لە كرد ئەنجومەنی نوێنەران، دەستوەردان بكەن و ستەمی سەر مامۆستایان و فەرمانبەران رابگرن، كە ماوەی نۆ ساڵە حكومەتی هەرێم سەپاندویەتی بەسەریاندا.
دەشڵێت، دەمانەوێت بەغداد راستەوخۆ مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكات و نوسینگەی حەواڵەو گەیاندنی هەرێممان ناوێت سەرپەرشتی دابەشكردنی موچەكانمان بكات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەتی هەرێم پرسی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی قۆستووەتەوە، لەپێناو شاردنەوەی فەرمانبەرە بندیوارو وەهمیەكان و ناوی كادێرە حزبیەكان، ئەو دۆسیەی وەك بارمەتە بەكارهێناوە بۆ راكێشانی سۆزی حكومەتی عێراق.