لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە رێگری دەکرێت دۆسییەکەی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان گۆهدار زێباری بنێردڕێتەوە دادگا
لە ئێستادا ماوەی پێنج رۆژە گۆهدار زێباری رۆژنامە نوس وچالاکوانی بادینان بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن و کەس و کارەکەشی دەلێن مەترسی لەسەر ژیانی ناوبراو هەیە.
هاوکات ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاکوانانی بادینان سەردانی ئاسایشی گشتی هەولێریانکرد، بەمەبەستی رەوانەكردنی گوهدار زێباری و دۆسیە و وتەكانی بۆ بەردەم دادوەر تا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەكەیەوە بدرێت ، بەڵام لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە دۆسییەکەی بەهەڵواسراوی هێڵدراوەتەوە و رەوانەی دادگا نەکراوە.